ل ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری -->
گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕ

فێركاری فێركاریه‌كان لێره‌ ببینه‌ زیاتر

فێركاری

فێركاری
معذرة، فالصفحة التي تبحث عنها في هذه المدونة ليست متوفرة.

الخميس، 4 أبريل 2019







بەداخەوە، تا دێت تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناپارێزراوتر دەبێت بە هۆی تووش بوونی بە کەلێنەکان و دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەرانی. چەند توێژەرەوەیەک تۆماری زانیاری 540 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووکیان لە چەند داتابەیسێکی جیاوازەوە دۆزیوەتەوە.
کۆمپانیای UpGuard ڕایگەیاند توانیویانە بوخچەیەک لە نێو پێگەی کۆمپانیای Cultura Colectiva ـی مەکسیکیدا بدۆزنەوە کە لە نێو داتابەیسی Amazon S3 ـدا پاشەکەوت کرابوو. بوخچەکە قەبارەی 146 گێگابایت بوو و تۆماری زانیاری 540 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووکی لە خۆ گرتبوو. زانیارییەکانی نێو بوخچەکە بریتی بوون لە وشەی نهێنی، ناسنامە، ڵایک و کاردانەوە و کۆمێنتەکان، ناوی هەژمار و زیاتر.
هەروەها چەند تۆماری زانیارییەکی بەکارهێنەرانی دیکەی تۆڕەکە لە ئەپێکدا دۆزراونەتەوە بە ناوی At the Pool، ئەم تۆمارانە کەمترن لە چاو هی پێشووتر. تۆمارەکان بریتین لە زانیارییە کەسییەکان و تیپەڕەوشەی 22 هەزار هەژماری فەیسبووک.
ئەوەی جێی باسە هەردوو تۆمارەکان لە لایەن ڕاژە هەورییەکانی ئەمەزۆنەوە هەڵگیرابوون و تێپەڕەوشەیان لەسەر نەبووە (گشتی بوون)، بەو واتایەی هەموو کەس دەیتوانی سەردانی داتابەیسەکە بکەن و دەستیان بە تۆماری زانیاری ئەو ملیۆنان بەکارهێنەرەی فەیسبووک بگات. بەڵام فەیسبووک بە زوویی پەیوەندی بە ئەمەزۆنەوە کرد و تۆمارەکانی پێ سڕیونەتەوە.
وتەبێژێکی فەیسبووک دەربارەی کێشەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند:
لە یاساکانی فەیسبووکدا هەڵگرتنی زانیارییەکان لە داتابەیسێکی گشتیدا قەدەغەیە. لەو کاتەی دەربارەی کێشەکە ئاگادار کراینەوە، لەگەڵ ئەمەزۆندا کارمان کرد بۆ سڕینەوەی تۆمارەکان، هەروەها لەگەڵ گەشەپێدەرانی سەکۆکەماندا هاوکار دەبین بۆ پاراستنی زانیارییەکانی بەکارهێنەرانمان.
ساڵی ڕابردوو دەرکەوت زانیارییەکانی 87 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک کەوتە دەستی شیکەرەوەکانی زانکۆی کامبریجەوە، ئەمە سەرەتای دەرکەوتنی ڕووی لاوازی پاراستنی تۆماری بەکارهێنەران بوو لە لایەن فەیسبووکەوە.
ئەگەر خوازیاریت هەژماری فەیسبووکەکەت بسڕیتەوە، بەم ڕێگەیەی خوارەوە ئەنجامی بدە:
کرتە لەم بەستەرە بکە، پاشان تێپەڕەوشەکەت بنوسە و Sumbit دابگرە. بۆ ماوەی 14 ڕۆژ هەژمارەکەت دەمێنێتەوە، پاش ئەوە بە یەکجاری دەسڕێتەوە.
سەرچاوە:KITN

الثلاثاء، 2 أبريل 2019



زمانی سویفت “Swift” له‌ ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Apple دروستکراوە و و به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت.
به‌ تایبه‌تی بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌ریه‌ک لە ئەپی له‌ سیسته‌مه‌كانی: iOS, macOS, watchOS, tvOS.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ وایكرد ئه‌پڵ زمانه‌كه‌ گەشە پێبدات، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی زمانی Objective-C بوو كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌ به‌كار ده‌هات.
سویفت هه‌ر تایبه‌ت نییه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی ئه‌پڵ به‌ ته‌نها، به‌ڵكو زمانی سویفت ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ په‌ره‌پێدان و داڕشتنی ئه‌پ بۆ سیسته‌مه‌كانی؛ Linux, Ubuntu, Unix. له‌م بابه‌ته‌شدا باسی گرنگرین هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ پاڵنه‌ره‌ بۆ فێربوونی زمانه‌كه‌.
ئەو هۆکارانەی واده‌كات زمانی Swift لە باشترین زمانەکانی پڕۆگرامکردن بێت بۆ فێربوون
به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان داده‌نرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ‌iOS:
زمانی Swift به‌هۆی گرنگی پێدانی زۆری لەلایەن ئه‌پڵه‌وه‌ وایكردووه‌ كه‌ باشترین ببێت به‌ یه‌كه‌م زمان كه‌ به‌شێوازێكی باش ئەپی سیسته‌می iOS پێ درووست بكرێت. هه‌رچه‌نده‌ زمانی Objective-Cیش توانای درووستكردنی ئەپی هه‌یه‌ بۆ ‌iOS، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ وا ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر سویفتدا لاواز ده‌ربكه‌وێت.
زۆرترین داخوازی كاری له‌سه‌ره‌:
یه‌كێكه‌ له‌ زمانه‌ جیهانییه‌كان كه‌ زۆرترین داخوازی له‌سه‌ره‌ و به‌رهه‌مه‌كانی زۆرین به‌كارهێنانیان هه‌یه‌، هەر ئه‌وه‌ وایكردووه‌ له‌ کاتی درووستبوونیه‌وه‌ تا ئێستا ١,٥٣٠,٠٠٠ هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا درووست بكات.
خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌یه‌:
به‌پێی ڕاپۆرتێكی indeed.com زمانی سویفت خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌ی مانگانه‌ بووه‌ له‌ساڵی 2016 ه‌دا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌جۆرێك مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر گه‌شه‌پێده‌رێكی سویفت 115,000 دۆلار بووه‌!
ئاسان بۆ فێربوون:
یه‌كێک له‌ زمانەکانی پڕۆگرامکردنە كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانیت فێری ببیت به‌هۆی ئاسانی كۆده‌كان. به‌ كه‌مترین كۆد ده‌توانرێت باشترین پڕۆژه‌ی پێ درووست بكرێت.
ئاسان بۆ درێژه‌پێدان:
به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ناوی Xcode ده‌توانرێت به‌ ئاسانترین كۆده‌كان ڕه‌ن بكرێن و هه‌ڵه‌كان دیاری بكات بۆت، هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ڕاستكردنی هه‌ڵه‌كان به‌مه‌ش به‌ كه‌مترین كات ده‌توانیت پڕۆژه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت.
خێرا لە کارپێکردن:
ده‌توانین بڵێین یه‌كێک له‌ خێراترین زمانەکانی جیهانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمانده‌كانی ڕوون و ئاسانن به‌ شێوه‌یه‌ک كه‌ 1.62 جار له‌ زمانی Objective-C خێراتره‌. وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ماندوو ناكات له‌ كاتی كار كردنی كۆده‌كانت و به‌زووترین كات كارده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی كه‌مترین بیرگه‌ی RAM:
به‌هۆی ئەوەی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ به‌ ناوی Automatic Reference Counting كه‌ بریتییه ‌ له‌ ژماردنی سه‌رچاوه‌كان به‌شێوه‌ی خۆکارانە، وا ده‌كات كه‌مترین بیرگه‌ی RAM بەکاربهێنێت و له‌ كاتی كارپێكردنی كۆده‌كان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خاو نه‌بێته‌وه‌.
گەشەپێدەرانی سویفت
به‌هۆی زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانیه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌شه‌پێده‌ران، بۆته‌ هۆی درووستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌ بۆ زمانه‌ كه‌ واده‌كات گه‌شه‌پێده‌ران به‌ یارمه‌تی یه‌كتر پرۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن
خاوه‌ن زۆرترین شوێنكه‌وتووه‌ له‌ ماڵپەڕی StackOverflow:
تۆڕی StackOverflow پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌پێده‌رانه‌ بۆئه‌نجامدانی پرسیار تێیدا و ته‌واوكردنی ئه‌و كۆدانه‌ی كه‌ نایزانن
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌ڕه‌ی سویفت له‌ تۆڕه‌كه‌ خاوه‌نی 15,000 شوێنكه‌وتووه‌ و تائێستا له‌ په‌ڕه‌كه‌دا 69,000 پرسیار وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه
سویفت لە داهاتوودا:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌ درووست كراوه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ده‌كات
هه‌ر ئه‌مه‌ واده‌كات داهاتووت گه‌شتر بكات، دوور نییه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ببیته‌ كارمه‌ند یاخود ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ
پارێزراوه‌:
Swift جه‌ختی له‌ ئاسایشی پارێزراوی گرتۆته‌وه‌، گه‌شه‌پێده‌ران به‌ئه‌سته‌م ده‌توانن كۆدێك له‌ ئه‌په‌كانیان به‌كار بهێنن كه‌ مه‌به‌ستیان بردنی داتای به‌كارهێنه‌ران بێت
یه‌كێكه‌ له‌و زمانانه‌ی كه‌ Open Sourceـە:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ سه‌رچاوه‌كانی كراوه‌ن، توانای هه‌یه‌ كۆده‌كانی له‌ناو هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیسته‌مه‌كانی؛
(Linux, Unix, Ubuntu, Android) دا به‌كار بهێنیت
لە پله‌ی باشترین زمانهکانی پڕۆگرامکردنە:
هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێكه‌ له‌ نوێترین زمانه‌كان، به‌ڵام به‌ ته‌نها ٤ ساڵ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ زمانه‌ كۆنه‌كان و پله‌ی ١٢ـه‌مین باشترین زمانه‌كانی جیهان بگرێت به‌ پێی خشته‌یه‌كی TIOBE.

س/kitn



لەم بابەتەدا بەهۆی چەند هەنگاوێکی سادە و نەرمەکاڵایەکی بەسوود، کێشە باوەکەی کۆمپیوتەر چارەسەر بکە کە دووبارەبوونەوەی فایلەکانی ویندۆوزە. ئەم کارە بەهۆی چەند نەرمەکاڵایەکەوە دەکرێت و ئێمە نەرمەکاڵای CloneSpy هەڵدەبژێرین.
ئەم نەرمەکاڵایە بە شێوەیەکی زۆر سادە فایلە دووبارەبووەکان دەسڕێتەوە. کێشی سووکە و ڕووکارێکی سادەی هەیە و خێرایە. هەروەها خۆڕاییشە.
  • نەرمەکاڵاکە بکەوە
  • ئەو هاردە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پشكنینی بکەیت.
  • پاشان لە خوارەوە Start Scanning دابگرە.
  • پاش تەواوبوون لە ئەنجامدا فایلە دووبارەبووەکان پێشان دەدات و تۆش بە کرتەکردن لە Delele all Matched files ئەم فایلانە دەسڕیتەوە.
س /kitn

الاثنين، 1 أبريل 2019




کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی داهاتەکانی لە ساڵی 2018ـدا ڕاگەیاند و تیایدا دەیسەلمێنێت کۆمپانیا چینییەکە توانیویەتی ڕێژەی داهاتەکانی زیاد بکات بە ڕێژەی لە سەدا 19.5% بە بەراورد بە ساڵی 2017، لەگەڵ ئەوەشدا فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 25.1% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو، هەروەها کۆمپانیاکە لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و بەم شێوەیە بۆ یەکەم جار توانی داهاتی ساڵانەی بگەیەنێتە 107.13 ملیار دۆلار.
کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەدا بە بەراورد بە ساڵی 2017 قازانجێکی زیاتریان تۆمارکردووە بە شێوەیەک لە ساڵی 2018ـدا داهاتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 28% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 8.8 ملیار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017 بە بەراورد بە ساڵی 2016 تەنها بە ڕێژەی لە سەدا 0.4% زیادیکردبوو، بە هەر حاڵ هواوەی بەردەوامە لە سەرکەوتن ئەمەش سەرەڕای ئەو فشار و هێرشانەی لە سەریەتی لە لایەن دەسەڵاتدارە ئەمریکیەکانەوە، بە شێوەیەک کۆمپانیای ناوبراو بە بیانووی سیخوڕیکردنی بۆ حکومەتی چینی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئامڕاز و کەرەستەکانی لە چەندین وڵاتدا قەدەغە کراوە.

س/kitn

الجمعة، 4 يناير 2019

وەک هەموو جارێک ماڵپەڕی " wonderfox " ساڵانە وەک دیاریەکی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی چەندین ئەپ و پرۆگرامی ناوازە پێشکەش دەکات بەبێ بەرانبەر ، لە ئێستادا ماڵپەڕەکە ٦ شەش پرۆگرامی بەهێز و ناوازەی لە بوارە جیاوزەکانی وەک سکیوریتی و گرافیک و ڤیدیۆ و  چاکسازی سیستەم.. هتد خستەوەتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بێ بەرانبەر کە نرخەکەیان دەکاتە نزیکەی ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی. 

بۆ داونلۆدکردنی تەواوی پرۆگرامەکان بەبێ بەرانبەت دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە .. تەواوی پرۆگرامەکان بریتین لە : 
1/ Auslogics DiskDefrag Pro
2/ Bitwar Data Recovery
3/ ScreenCamera ,
4/ AweClone for Windows 
5/ WinToHDD
6/  FotoJet Designer

س::کاروان ئایتی

الأربعاء، 26 سبتمبر 2018

Image result for apple qualcomm
لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەپڵ و کواڵکۆم چیتر “هاوڕێ” نین و لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کێشە و داوای یاسایی کەوتە نیوانیانەوە و کواڵکۆمی هاونیشتیمانیی ئەپڵ کە ناسراوە بە دروستکردنی پڕۆسێسەرەکانی سناپدراگۆن چیتر لە لایەن ئەپڵەوە بۆ دابینکردنی Modem Chipەکانی ناو ئایفۆن پشتی پێ نابەسترێت.
لە پێشوودا ئەپڵ تەنها پشتی بە کواڵکۆم دەبەست بۆ دابینکردنی ئەو پارچەیە لە مۆبایلەکانی(کە بەرپرسە لە کارکردنی وای فای و خێراییەکەی) بەڵام دواتر دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ ئینتێڵیشدا و لە ئێستاشدا تەنها مامەڵە لەگەڵ ئینتێڵ دەکات بۆ ئەو پارچانە.

پێشتر بەپێی ڕێکەوتنی نێوانیان کواڵکۆم ڕێگەیداوە ئەپڵ کۆمەڵێک زانیاری تایبەت بزانێت تاوەکوو بە باشترین شێوە پێکەوە کاربکەن و چیپەکان باشترین ئاست لەناو ئایفۆنەکاندا پێشکەش بکەن، بەڵام بە وتەی کواڵکۆم ئەپڵ ئەم زانیارییە تایبەتانەی داوە بە ئینتێڵ تاوەکوو بتوانن چیپی هاوئاستی کواڵکۆم دروست بکەن!
بە وتەی کواڵکۆم ئەپڵ زانیارییەکانی داوەتە ئینتێڵ و ئەوانیش چیپەکانی خۆیانیان پێ باشتر کردووە و ئێستاش ئەپڵ پشتی کردووەتە کوالکۆم و پارچەکانی ئینتێڵ بەکاردەهێنێت!


سەرچاوە:كەی ئای تی ئێن



لە ئێستادا ، چەندین تەکنۆلۆژیای بەهێز و ناوازە لەبەردەستن بۆ پرۆگرامەر و دیزاینەران تاوەکو بەکاریانبهێنن بۆ دروستکردن و دیزاینکردنی وێبسایت و ماڵپەڕ و سیستەمە ئۆنلاینەکان بە گشتی، تەکنلۆژیای ASP.NET پشتگیری دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە، لە ئێستادا بەشێکە لە توڵ و پلاتفۆرمی " Visual studio " کە ساڵانە کەشەی پێ دەدرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.


لە ماوەی ڕابردودا سەدان هەزار ماڵپەڕ و سیستەمی ئۆنلاین بە یارمەتی ئەم تەکنۆلۆژیایە وەبەرهێنراون، بۆ نمونە ماڵپەڕەکانی وەک " StackOverflow و Microsoft و GoDaddy و DELL لەگەڵ Diply " بە تەکنۆلۆژیای ASP.NET دیزاین و دروستکراوەن. بۆ ئەم مەبەستەش کۆرسێکی پێشکەوتووی فێربونی دروستکردنی وێبسایتم بۆ هەڵبژاردون بە بەکارهێنانی هەردوو تەکنۆلۆژیای ASP.NET لەگەڵ SQL Server. 
لینکی بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا بە شێوەی ئۆنلاین .


سەرچاوە::كاروان ئایتی

الاثنين، 24 سبتمبر 2018



CSS چییە؟پێش چوونە ناو بابەتەكە  واباشترە لە سەرەتاوە بزانین css چیە ؟ بۆ چی بەكاردێت ؟ هەروەها زۆر بە خێرای كورتەیەك لە میژووەكەشی باس بكەین …
CSS زمانێكی جوانكاریە بەكاردێت بۆ جوانكاری لە شێوازی دەركەوتنی پەڕەی ئینتەرنێتی، لە ڕووی شێوازی دەركەوتنەوە ( ڕەنگ و ڕیكخستن ) . ئەم زمانە لە گەڵ HTML elements ( بڕگەكانی زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ ! ) كاردەكات ، واتە نەهێشتنی پەڕەكانی ئینتەرنێت بە سادەیی. پێدانی رووخسارێكی جوانتر و بەهێزتر .
وەشانی ( ڤێرژن ) ی یەكەمی ئەم زمانە لە کانونی یەکەمی (دیسەمبەری) 1996 لە لایەن  w3c  یەوە بەناوی css1 داهێنرا . لە تایبەتمەندیەكانی ئەم وەشانە:
margin –
border –
padding –
Spacing between lines and rows of tables –
وەشانی دووەمی لە ساڵی 1998 بە ناوی css2 وە خرایە بەر دەستی بەكارهێنەرانی ئەم زمانە. ئەم وەشانەی چەند نوێكردنەوەی لە خۆ گرتبوو بە بەراورد بە وەشانی یەكەم، لەوانە :
fixed –
absolute –
relative –
bidirectional texts –
shadows –
دوا وەشانی ئەم زمانە css3ـە،  كە ئێمە باسەكەمان تەرخان كردوە بەم وەشانە، گرینگترین گۆڕانكاری و نوێ كردنەوەی ئەم وەشانە:
background box effects –
color and opacity –
gradients –
transform and animation –
3d transformation –
background box effects –
وە چەندین تایبەتمەندی گرنگ و شیاو و سەردەمیانەی جوانتر كە بە درێژایی لێكۆڵینەوەكەمان لێی دەدوێین .. دەكرێت بوترێت ئەم وەشانە نوێیە ڕاپەڕینی ئەم زمانەیە بۆ جێگرتنەوەی ئەو بەرنامە ڕووکاریانەی كە بۆ جوانكاری پەڕەی وێب بەكاردێن، وەك دەزانین بە بەراورد لە گەل ئەم زمانە قەبارەیان زور زور قورسە، كە ئەمەش بە خاڵی لاوازی هەر سایتێك دادەنرێت !
بۆچی CSS3؟
ئەم زمانە ( بە وەشانە پێشوەكانیشەوە ) هۆی بەكارهێنانی لە لایەن بەكارهێنەرەكانەوە، ئەوەیە كە زۆر قەبارەی بچوك و كەمە. بەڵام لە وەشانەكانی پێشودا زۆر شت هەبوو كە بەم زمانە نە ئەكران، بۆیە دیزاینەرانی وێبسایت ناچار دەبوون پەنا ببەنە بەر هەندێك بەرنامەی ئینتەرفەیس (ڕووکار) كە زۆر قەبارەی كارەكانیان قورس دەكرد، ئەمەش بۆ هەر وێب سایتێك كێشەی دروست دەكرد لە كاتی كردنەوەی سایتەكە كاتێكی زۆری پێویست دەبوو ( ئێستاش نیوەی سایتەكان هەر بەو شێوە ماون ! ) ..
بەڵام لە كۆتا وەشانی زمانەكە ( css3 ) ،هەوڵی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان دراوە، تا ڕادەیەكی زۆر دیزاینەر دەتوانێت ویستەكانی خۆی پێ ئەنجام بدات، بێ پەنا بردنە بەر زمان و بەرنامەی قورس لە قەبارەدا .. وەك  flash ،Photoshop ، …
هەروەها بەكارهێنان و فێربوونی ئەم زمانە زۆر سانایە ، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە لە وەشانەکانی پیشودا كاریان كردوە ،تەنها بە زیاد كردن و فێربوونی هەندێك كۆدی دیكە دەتوانن كاری خۆیانی پێ ئەنجام بدەن ! بۆ ئەو كەسانەشی تازە كارن هەر دەكرێت بوترێت زور سادە و ئاسانە . دوای پیا هەڵدان و وەسف كردنی، با هەندێك لە لاوازیەكانیشی بدویێن !
كێشەو خاڵی لاوازی css3 ئەوەیە كە لە گەڵ براوزەرە (وێبگەرە) كۆنەكانی ئینتەرنێت هەڵناكات و ئەو گۆڕان و نوێ كراوانەی لەم زمانە كراون پاڵپشت ناكەن . هەر لە سەرەتای دەركەوتنیەوە , كە بە قۆناغ قۆناغ تەواو پێگەیشتووە ( بڵێین نەبوە وابزانم هەر تەواوە ! ) لە نوێ كردنەوەی وێبگەڕەکانیشدا هەوڵدراوە لە گەڵ دواین گۆڕان و نوێ كراوەی ئەم زمانە خۆیان بگونجێنن .  جێگای ئاماژە بۆ كردنە كە خوێندنەوەو وەڵام دانەوەی كۆدەكان لە وێبگەڕێکەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازە !
بەڵام لە گەڵ ئەمەشدا هەوڵدەدرێت ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت و نەمێنێت . بە دڵنیاییەوە بە تێپەڕ بوونی كات ئەم كێشەیەش چارەسەر دەكرێت و زمانەكەش دەبێتە جێگرەوەی ئەو بەرنامە ڕووکاریانەی كە بۆ جوانكاری پەڕەی وێب بەكاردێن لە ئەمڕۆدا .
پێش چوونە ناو بابەتەكەمان باشترە چاوێك بەم خشتەیەی خوارەوە بخشێنیین :
ئەم خشتە نوێكراوەتەوە لە 3/ 6 / 2010
ئەم خشتە نوێكراوەتەوە لە 3/ 6 / 2010
لەو خشتەی سەرەوە زۆر بە جوانی ڕوون كراوەتەوە كە كام وێبگەڕە زۆرترین و باشترین پاڵپشتی تایبەتمەندیەكان و نوێ گەریەكانی css3 ـە، وەك دیارەFirefox  بە وەشانی 4 و 5 یشەوە پاڵپشتیەكی زور باشی css3 یە .
Google chrome یش وەشانی 3 زۆر كەم پاڵپشتی دەكات، بەڵام وەشانی 6.3 زۆر باشترە.  هەرچی opera یە زۆر باش پشتگیری ناكات .  بەڵام Safari وەشانی 4 زۆر بە باشی پشتگیری زۆر لە تایبەتمەندیەكانی css3 دەكات. بڕوانە IE , بە خراپترین وێبگەڕ دادەنرێت لە ڕووی پاڵپشتی بۆ css3 . بە دوا وەشانیشییەوە هەر ناتەواوە تاوەكو ئێستا ! بەڵام وەك دەزانین چەند بە خێرایی ئەو وێبگەڕانە نوێ دەكرێنەوە، بێ گومان ئەو كێشەیە زۆر بە زووی چارەسەر دەكرێت.



سەرچاوە؛؛کەی ئای تی ئێن
المحترف: شروحات برامج مكتوبة ومصورة بالفيديو  | Almohtarif
ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، ماڵپەرێكی بێ لایەنە ئامانج خزمەتکردنە بە هاونیشتیمانیانی
په‌یوه‌ندی بكه‌: othmanit21@gmail.com
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری
دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن عثمان ئه‌حمه‌د