زمانی سویفت “Swift” له ساڵی 2014 له لایه‌ن كۆمپانیای Apple دروستکراوە و و به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت.
به تایبه‌تی بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌ریه‌ک لە ئەپی له سیسته‌مه‌كانی: iOS, macOS, watchOS, tvOS.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد ئه‌پڵ زمانه‌كه گەشە پێبدات، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی زمانی Objective-C بوو كه پێشتر له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه به‌كار ده‌هات.
به تایبه‌تی بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌ریه‌ک لە ئەپی له سیسته‌مه‌كانی: iOS, macOS, watchOS, tvOS.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد ئه‌پڵ زمانه‌كه گەشە پێبدات، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی زمانی Objective-C بوو كه پێشتر له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه به‌كار ده‌هات.
سویفت هه‌ر تایبه‌ت نییه به په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی ئه‌پڵ به ته‌نها، به‌ڵكو زمانی سویفت ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ په‌ره‌پێدان و داڕشتنی ئه‌پ بۆ سیسته‌مه‌كانی؛ Linux, Ubuntu, Unix. له‌م بابه‌ته‌شدا باسی گرنگرین هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین كه پاڵنه‌ره بۆ فێربوونی زمانه‌كه.
ئەو هۆکارانەی واده‌كات زمانی Swift لە باشترین زمانەکانی پڕۆگرامکردن بێت بۆ فێربوون
به ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان داده‌نرێت بۆ په‌ره‌پێدانی iOS:
زمانی Swift به‌هۆی گرنگی پێدانی زۆری لەلایەن ئه‌پڵه‌وه وایكردووه كه باشترین ببێت به یه‌كه‌م زمان كه به‌شێوازێكی باش ئەپی سیسته‌می iOS پێ درووست بكرێت. هه‌رچه‌نده زمانی Objective-Cیش توانای درووستكردنی ئەپی هه‌یه بۆ iOS، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه وا ده‌كات له به‌رامبه‌ر سویفتدا لاواز ده‌ربكه‌وێت.
زۆرترین داخوازی كاری له‌سه‌ره:
یه‌كێكه له زمانه جیهانییه‌كان كه زۆرترین داخوازی له‌سه‌ره و به‌رهه‌مه‌كانی زۆرین به‌كارهێنانیان هه‌یه، هەر ئه‌وه وایكردووه له کاتی درووستبوونیه‌وه تا ئێستا ١,٥٣٠,٠٠٠ هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا درووست بكات.
خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌یه:
به‌پێی ڕاپۆرتێكی indeed.com زمانی سویفت خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌ی مانگانه بووه له‌ساڵی 2016 ه‌دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌جۆرێك مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر گه‌شه‌پێده‌رێكی سویفت 115,000 دۆلار بووه!
ئاسان بۆ فێربوون:
یه‌كێک له زمانەکانی پڕۆگرامکردنە كه به ئاسانی ده‌توانیت فێری ببیت به‌هۆی ئاسانی كۆده‌كان. به كه‌مترین كۆد ده‌توانرێت باشترین پڕۆژه‌ی پێ درووست بكرێت.
ئاسان بۆ درێژه‌پێدان:
به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ته‌وه به‌ناوی Xcode ده‌توانرێت به ئاسانترین كۆده‌كان ڕه‌ن بكرێن و هه‌ڵه‌كان دیاری بكات بۆت، هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات له ڕاستكردنی هه‌ڵه‌كان به‌مه‌ش به كه‌مترین كات ده‌توانیت پڕۆژه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت.
خێرا لە کارپێکردن:
ده‌توانین بڵێین یه‌كێک له خێراترین زمانەکانی جیهانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمانده‌كانی ڕوون و ئاسانن به شێوه‌یه‌ک كه 1.62 جار له زمانی Objective-C خێراتره. وه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ماندوو ناكات له كاتی كار كردنی كۆده‌كانت و به‌زووترین كات كارده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی كه‌مترین بیرگه‌ی RAM:
به‌هۆی ئەوەی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به ناوی Automatic Reference Counting كه بریتییه له ژماردنی سه‌رچاوه‌كان به‌شێوه‌ی خۆکارانە، وا ده‌كات كه‌مترین بیرگه‌ی RAM بەکاربهێنێت و له كاتی كارپێكردنی كۆده‌كان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خاو نه‌بێته‌وه.
گەشەپێدەرانی سویفت
به‌هۆی زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانیه‌وه له‌لایه‌ن گه‌شه‌پێده‌ران، بۆته هۆی درووستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره بۆ زمانه كه واده‌كات گه‌شه‌پێده‌ران به یارمه‌تی یه‌كتر پرۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن
خاوه‌ن زۆرترین شوێنكه‌وتووه له ماڵپەڕی StackOverflow:
تۆڕی StackOverflow پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێده‌رانه بۆئه‌نجامدانی پرسیار تێیدا و ته‌واوكردنی ئه‌و كۆدانه‌ی كه نایزانن
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌ڕه‌ی سویفت له تۆڕه‌كه خاوه‌نی 15,000 شوێنكه‌وتووه و تائێستا له په‌ڕه‌كه‌دا 69,000 پرسیار وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌ڕه‌ی سویفت له تۆڕه‌كه خاوه‌نی 15,000 شوێنكه‌وتووه و تائێستا له په‌ڕه‌كه‌دا 69,000 پرسیار وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه
سویفت لە داهاتوودا:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه درووست كراوه كۆمپانیاكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ده‌كات
هه‌ر ئه‌مه واده‌كات داهاتووت گه‌شتر بكات، دوور نییه ڕۆژێك له ڕۆژان ببیته كارمه‌ند یاخود ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ
هه‌ر ئه‌مه واده‌كات داهاتووت گه‌شتر بكات، دوور نییه ڕۆژێك له ڕۆژان ببیته كارمه‌ند یاخود ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ
پارێزراوه:
Swift جه‌ختی له ئاسایشی پارێزراوی گرتۆته‌وه، گه‌شه‌پێده‌ران به‌ئه‌سته‌م ده‌توانن كۆدێك له ئه‌په‌كانیان به‌كار بهێنن كه مه‌به‌ستیان بردنی داتای به‌كارهێنه‌ران بێت
یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی كه Open Sourceـە:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه سه‌رچاوه‌كانی كراوه‌ن، توانای هه‌یه كۆده‌كانی له‌ناو هه‌ریه‌كه له سیسته‌مه‌كانی؛
(Linux, Unix, Ubuntu, Android) دا به‌كار بهێنیت
(Linux, Unix, Ubuntu, Android) دا به‌كار بهێنیت
لە پله‌ی باشترین زمانه‌کانی پڕۆگرامکردنە:
هه‌رچه‌نده یه‌كێكه له نوێترین زمانه‌كان، به‌ڵام به ته‌نها ٤ ساڵ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته زمانه كۆنه‌كان و پله‌ی ١٢ـه‌مین باشترین زمانه‌كانی جیهان بگرێت به پێی خشته‌یه‌كی TIOBE.
س/kitn
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق