کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی داهاتەکانی لە ساڵی 2018ـدا ڕاگەیاند و تیایدا دەیسەلمێنێت کۆمپانیا چینییەکە توانیویەتی ڕێژەی داهاتەکانی زیاد بکات بە ڕێژەی لە سەدا 19.5% بە بەراورد بە ساڵی 2017، لەگەڵ ئەوەشدا فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 25.1% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو، هەروەها کۆمپانیاکە لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و بەم شێوەیە بۆ یەکەم جار توانی داهاتی ساڵانەی بگەیەنێتە 107.13 ملیار دۆلار.
کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەدا بە بەراورد بە ساڵی 2017 قازانجێکی زیاتریان تۆمارکردووە بە شێوەیەک لە ساڵی 2018ـدا داهاتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 28% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 8.8 ملیار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017 بە بەراورد بە ساڵی 2016 تەنها بە ڕێژەی لە سەدا 0.4% زیادیکردبوو، بە هەر حاڵ هواوەی بەردەوامە لە سەرکەوتن ئەمەش سەرەڕای ئەو فشار و هێرشانەی لە سەریەتی لە لایەن دەسەڵاتدارە ئەمریکیەکانەوە، بە شێوەیەک کۆمپانیای ناوبراو بە بیانووی سیخوڕیکردنی بۆ حکومەتی چینی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئامڕاز و کەرەستەکانی لە چەندین وڵاتدا قەدەغە کراوە.
س/kitn
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق