لەماوەی چەن ساڵی ڕابردودا، زمانەکانی جاڤا و جافا سکریپت و پایسۆن و سی شاراب لە ئاستێکی زۆر بەرازدا بەکارهێنراون بۆ وەبەرهێنان و دروستکردنی پرۆگرام بەشێوەیەکی گشتی لەسەر سیستەم و پلاتفۆرمە جیاوازەکان، بە پێی پێوەری زانستی سەلمێنراو ، هەر لە ساڵانی ٢٠١٢ ەوە کێرڤی هەریەک لە زمانەکانی جاڤا و جاڤا سکریپت لە ئاستی پلە بەندی یەکەم دا ماونەتەوە، بەڵام لەڕوی زیادبونی بەکارهێنانەوە پلەبەندیان زۆر نەگۆڕاوە ،
لەلایەکی ترەوە ، زمانی پرۆگرامسازی پایسۆن توانایەکی زۆر بەهێز و ناوازەی هەیە لە ڕوبەروبونەوە و چارەسەرکردنی داتا و زانیاری، وە هەروەها پێشەنگە بۆ لایەنەکانی هاکک و سکیوریتی توانایەکی زۆر ناوازە و نەبڕاوەی هەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا زۆرترین کۆمپانیا تونیویانە پشت ببەستن بە زمانی پایسۆن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی جموجوڵی دەتاو زانیاریەکانیان، لە ئێستاشدا شانەبەشانی هەریەک لە زمانەکانی جاڤا و سی شارب خزمەتیکی تەواو دەکات لە دونیای بەرنامەڕێژیدا.
لەم بابەتەدا کۆرسێکی فێرکاری ئۆنلاینمان بۆ هەڵبژادون لەسەر زمانی پرۆگرامسازی پایسۆن، کۆرسەکە زۆر پێشکەوتووە و هەر لەسەرەتا تا کۆتای گرنگی بە لایەنی جارسەرکردنی داتاو زانیاری داوە، کۆرسەکە لەلایەن ماڵپەڕی " Udemy " پیشکەش بە بەکارهێنەران کراوە و بێ بەرانبەرە و هەموان دەتوانن بەشداری تیادا بکەن و سودی تەواوی لێ ببینن، بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە.
سەرچاوە :: کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق