- دەتوانین بڵێین کە فایلەکانی ناو فۆڵدەری System32 بە دڵی سیستەمی کۆمپیوتەر دابنێن و بناسێنین، ئەم فۆڵدەرە هەر لە ویندۆزە کۆنەکانی وەک " Windows me و Windows 95 لەگەڵ Windows 2000 " ەوە بونی هەبووە، هەموو ئەوە فایلانە لەخۆ دەگرێت کە بەرپرسن لە ڕاگرتن و بەڕێوەبردنی ڕەگ و ئیش و کارە بنچینەیەکانی سیستەمی کۆمپیوتەر، فایلەکانی ناو ئەم فۆڵدەرە بەگشتی لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێن.فایەلی جۆری " DLL " کە بەرپرسن لە پێکەوەبەستن و ئەنجامدان و جێبەجێکردنی فایلە جیاوازەکانی دیکەی ناو سیستەمەکە، بۆ نمونە جێبەجێکردنی فایلێکی دەنگی لەکاتی ئاگادارکردنەوەی داوکاری نوێکردنەوەی سیستەمی کۆمپیوتەر، واتە دەرکردنی ئەو دەنگەی کە تۆ ئاگادار دەکاتەوە و پێت دەڵێت لە ئێستادا ڤێرژنی نوێ بەردەستە و پێویستە سیستەمەکەت نوێ بکەیتەوە. بەشی دووەمی فایلەکان لە جۆری " EXE-Executable " کە ئەمانەش بەشێکی زۆر لە کێشەکانی کۆمپیوتەر چارەسەر دەکەن. بۆ نمونە فایلی "winlogon.exe " گەر ئەم فایلە نەبێت ئەوا تۆ ناتوانیت چونە ژورەوە ئەنجام بدەیت بۆ ناو سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت،هەرچەندە ئاسان نیە بەشێکی زۆر لە فایلەکانی ناو ئەم فۆڵدەرە " system32 " بسڕیتەوە، لەگەڵ ئەوەش پێشنیار دەکەین ئەگەر دەتەوێت سیستەمەکەت بە تەندروستیەکی باشەوە ئیش و کارەکانی ئەنجام بدات، ئەوا پێویستە دوور بکەویتەوە لە سڕینەوە ئەم فۆڵدەرە یاخود ئەو فایلانەی کە لە پێکهاتەی ناو ئەم فۆڵدەرەدا هەیە، چونکە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو دەبێتە هۆی لاوازبون و لەکارکەوتنی تەواوی سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت بەگشتی.سەرچاوە ؛؛ کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق