لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا سود دەبینرێت لە تەکنیک و تەکنۆلۆژیای جیاواز بۆ پێکەوەبەستن و گەیاندنی ئامێرەکانی تۆڕ و هێڵەکانی ئینتەرنێت. هەر ڕێگا و تەکنیکێک خاڵی ئیجابی و لاوازی تایبەت بە خۆی هەیەو ، وە هەریەکەیان لە شوێن و پێگەی دیاریکراوی تایبەت بەخۆی دەتوانێت زۆرترین خزمەت بە بکارهێەرانی ئینتەرنێت بکات. تەکنۆلۆژیای ADSL کە کورتکراوەی " Asymmetric Digital Subscriber Line " یەکێکە لەو تەکنۆلۆژیانەی کە ئامێرەکانی پشت دەبەستن بە " WiFi " بۆ وەرگرتن و گەیاندنی و بڵاوکردنەوەی
هێڵەکانی ئینتەرنێت، ئەم تەکنۆلۆژیایە بەوە جیا دەکرێتەوە کە خێرای کرداری داونلۆدکردنی زۆر زۆر زیاترە لە کرداری ئەپلۆدکردن، بۆ نمونە ئەگەر لە ڕێگەی هێڵێکی جۆر ADSL ەوە گرتە فلیمێکی ڤیدۆی داونلۆد بکەم لەوانەیە تەنیا پێویستم بە ١٠ دەقە بێت، بەڵام کاتێک کە دەمەوێت هەمان گرتە ڤیدۆی ئەپلۆد بکەم ئەوا لەوانەیە زیاتر لە ٨ کاتژمێرم پێویست بێت. بەڵام هەرچی هێڵی جۆری SDSL خێری داونلۆدکردنی یەکسانە بە هەمان خێرای بۆ کرداری ئەپلۆدکردن، بۆیە لە ئێستادا زۆرترین کۆمپانیا و ڕێکخراوە و ناوەندە بازرگانیەکان سود SDSL دەبینن بۆ دابینکردنی هێلی ئینتەرنێت و ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەیان بە شێوەیەکی ئۆنلاین .
سەرچاوە ؛؛ کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق