بەشە ویندۆی CMD دەتوانێت سەدان فرمان جێبەجێ بکات بۆ ئەنجامدان و چارەسەرکردنی چەندین کێشەی جیاواز لەسەر داتا و فایلەکانی ناو کۆمپیوتەر لەگەڵ پرۆتۆکۆڵەکانی نێتۆرک و تۆڕەکانی ئینتەرنێت، هاککەرە پێشکەوتووەکان هاوشێوەی تێرمیناڵی سیستەمەکانی لینوکس دەتونن سود ببینن لە CMD ی وێندۆزی ئاسای بۆ بەرگریکردن و هێرشکردنە سەر ئامێر و سیستەمەکانی بەرانبەر.
بەشیکی زۆر لە هاککەر و پسپۆرانی سکیوریتی لە ئاستێکی پێشکەوتوودا سود دەبینن لە زۆربەی ئەو فرمانانەی کە CMD ی دەتوانێت قبوڵیان بکات و جێبەجێیان بکات، لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکی فێرکاری بەهێزم بۆ هەڵبژاردوون بە ناوی " explainshell " بۆ فێربونی تەواوی فرمانەکانی CMD زۆر بەخێرای، تەنها ئەوەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت گەڕانە بۆ هەر ووشە و فرمانێکی CMD ی کە دەمانەوێت زانیاریمان دەربارەی هەبێت ، بۆ سود لێبینین و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە..
سەرچاوە : کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق