کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر کردووە بە تایبەت لە لایەنەکانی سیستەمی جێبەجێکردن و مایکرۆسۆفت ئۆفیسەکان، کۆمپانیاکە لە ساڵانی ١٩٩٥ ەوە بەرنامەی مایکرۆسۆفت " ئەکسڵ - Microsoft Excel " ی تایبەت کردووە بە چارەسەرکردنی کێشە ماتماتیک و ئاماریەکان بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو، لەماوەی ساڵانی ڕبردودا زۆرترین کۆمپانیا و شوێنی تایبەت سودیان بینیووە لە بەرنامەکە بۆ بەڕێوەبردنی لایەنی ژمێریاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
بۆیە لەم بابەتەدا بەگرنگم دەزانی کورسێکی فێرکاری زۆر بەهێزتان بۆ هەڵبژێرم بە ناوی " Advanced Microsoft Excel " . کۆرسەکە فێرخوازان ئاراستە دەکات بۆ فێربوونی زۆربەی لایەنە گرنگەکانی بەرنامەی ناوبراو بەشێوەیەک کە بەشداربوو دوای تەواوکردنی کۆرسەکە بتوانێت بەدەستەکانی خۆی پرۆژەی بەهێز دروست بکات بۆ بەڕێوەبردنی مارکێت و کۆمپانیا و کۆگاکان بەگشتی، بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا دەتوانیت سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەیت بێ بەرانبەر.
سەرچاوە؛؛ کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق