پرۆگرامکردن و پرۆگرامسازی بەشێکی سەرەکی پێکهاتەی دونیای تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیەکانە، هیچ ئەستەم نیە بۆ ئەوەی ببت بە پرۆگرامساز و پرۆگرام و ئەپ و بەرهەمی باش وەبەربهێنیت لە بوارەکەدا، بەڵام تۆزێک پێویستی بەهیوایە و خۆشەویستی و بەردەوامی هەیە بە بەکارهێنانی ڕێگەو میکانیزمی دروست بۆ فێربون. زۆرجار هەڵەی زۆر سادە و بچوک هۆکارە بۆ ئەوەی کە تۆ هەرگیز نەتوانیت ببیت بە پرۆگرامسازێکی باش و سەرکەوتوو.
لەم بابەتەدا چەن خاڵێک ئاماژە پێ دەدەین کە وات لێدەکات هەرگیز نەبیتە پرۆگرامسازێکی سەرکەوتوو:
١/ مەلەل: بێگومان مەلەل بون دەبێت هۆی ئەوەی هەرگیز ئارەزوت نەمێنێت بۆ فێربونی بواری پرۆگرامکردن ئەویش بەهۆی ئەم دوو لایەنەوە
ا- بێنی خول و کۆرسی درێژخایەن و زۆر کە هۆکارە بۆ ماندوبون و وەستان
ب- بینینی چەندین خول لە هەمان کاتدا یاخود هەوڵدان بۆ فێربونی چەن زمانێک لە هەمان کاتدا
٢/ هەوڵدان بۆ لەبەرکردنی کۆد و دوبارەکردنەوەی ڕێک وەکو خۆی، نەک تێگەیشتن لە کۆد و بەکارهێنانی بەپێی پێویست و لەکاتی خۆیدا، ئەمەش وا دەکات بەرهەمت نەبێت و هۆکارە بۆ وەستانت لە داهاتویەکی زۆر کەمدا.
٣/ html و css وەک زمانی پرۆگرامسازی: ئەبێت زۆر بەوردی لەوە بگەین کە ئەم دوو ناوس زمانی پرۆگرامسازی نین بە هیچ شێوەیەک، بەڵکو ئەمانە مارک ئەپ زمانن واتە تەنها زمانی دیزاینکردن و ڕێکخستنی ڕوکارن.
٤/ پێنەدانی کاتی پێویست: زۆرجار فێرخواز کاتی پێویست بەخۆی نادات بۆ فێربونی زمانێکی تایبەتی پرۆگرامسازی، بگرە زۆر بەخێرای لە زمانێکەوە هەنگاو دەنێت بۆ فێربونی زمانێکی تر.
٥/ بەکارهێنانی کۆدی ئامادەکراو: بەکارهێنانی کۆدی ئامادەکراو بۆ ماوەیەکی کاتی زۆر ئاسایە بگرە زۆر سودی دەبێت، بەڵام بەردەوام کۆپی و پەیست کردن وا دەکات فێری هیچ نەبیت و بگرە ئەوەیش کە ئەیزانیت لەبەرت دەچێتەوە پاش ماوەیەکی زۆر کەم.
٦/ فێربونی زمانی ئاسان: پێویستە لە سەرتادا پرۆگرامساز فێری زامانی زۆر سادە و ساکار بێت، تاوەکو ببێتە هەنگاوێک و بناغەیەک بۆ زمانە ئاست بەرزەکان بۆ نمونە زمانەکانی " ڕوبی و پایسۆن ".
٧/ داوکاری کۆمپانیا: زۆر جار کۆمپانیاکان دواکاریان لەسەر پرۆگرامسازان زۆرە ، هەوڵ دەدەن لەڕێگەی ڕیکالامەکانیانەوە ئەو کەسانە داوا بکەن کە زۆرترین زمانی پرۆگرامسازی دەزانن، ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێک بۆ پرۆگرامسازە سەرەتایەکان تاوەکو توشی بازادان بن و ماندوبن بەدەست زمانی پرۆگرامسازی جیاوازەوە..!!
بەبۆچونی من هاوکێشکە قورس نیە " تەنها خۆشەویستی و بەردەوامی بەسە بۆ ئەوەی ببیتە پرۆگرامسازێکی سەرکەوتوو ..!! "
سەرچاوە :: کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق