لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو وەک پێگەی کاروان ئایتی هەردەم گرنگی تەواومان داوە بە لایەنی سکیوریتی تەکنۆلۆژی بەگشتی، چونکە پێمان وایە تەکنۆلۆژیا بەبێ بوانی ووشەی سکیوریتی ئەوا هەموو مانا و بنەما و دورستی و تواناکان و پیرۆزیەکانی وون دەکات. لە لایەکی ترەوە دەمەوێ ئەوە دوپات بکەمەوە کە لە چەندین بابەتی ڕابردودا ئاماژەمان بەوەدا کە شکڵێک لە غاباتی تەکنۆلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێ بەگشتی.
بێگومان پاسا و بەڵگەی زۆر لەبەردەستن بۆ سەلماندنی وەها بۆچونێک، بچوکترین نمونە ئەگەر بمانەوی ئاماژەی پێ بدەین " نەبونی هێزی تەکنۆلۆژی و فایەر وڵ لە بەشێکی زۆر لە ووڵاتانی دونیای سێهەم بە گشتی ..!!" . بۆیە هەمیشە بە بەرپرسیاریەتی و پێویستی دەزانین لەکوێ خولێک ببینین جێگەی سود بێت بۆ هەوادارانی بوارەکە ئەوا ڕاستەوخۆی دەیکەینە بابەتێک و بڵاوی دەکەینەوە.
لەم بابەتەی ئەمڕۆماندا خولێکی فێرکاری سکیوریتی و تەشفیرکردنی داتا و زانیاریمان بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Information Security and Cryptography " لەسەر سکیوریتی و تەشفیرکردنی داتا و زانیاری بەگشتی ، تەواوی خوێندکارانی زانکۆ بۆ بەشە تەکنۆلۆژیەکان دەتوانن سودی لێ ببینن تا سەرەتایەکی ئەکادیمی بۆ خۆیان بنیات بنێن لەسەر بوارەکە، دەتوانن لەڕێگەی ئەم کەناڵەوەتەماشای تەواوی فێرکاریەکانی خولەکە بکەن بێ بەرانبەر.
سەرچاوە :: کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق