نێتۆرک:واتە پێکەوەبەستنی دوو ئامێری وەک (دوو کۆمپیوتەر، دوو مۆبایل، دوو چاپکەر.....ھتد).جا ئەو پێکەوەبەستنە لە ڕێگەی وایەر، یان بێتەل، یان بلوتوس، یان ھەر ئامرازێکی ترەوە بێت.سادەترین جۆری نێتۆرک بریتیە لە پێکەوەبەستنی دوو کۆمپوتەر بەبێ بەکارھێنانی ھیچ ئامێرێکی تر، کە ئەمەش پێی دەوترێتpeer-to-peer ،ھەروەھا ئەتوانی لە ڕێگای نێتۆرکەوە بەھۆی ھەندێک زانیاری و سەرچاوە پەیوەندی بگریت بە ئەنتەرنێتەوە،
پێویستە هەموان بزانین بزانیت کە ( ئەم ئینتەرنێتە زبەلاح و گەورەیە بریتیە لە نێتۆرکێکی گەورە) سەرەتای دروست بوونی ئینتەرنێت بریتی بووە لە پێکەوە بەستنی تەنھا دوو کۆمپیوتەر پاشان کۆمەڵێک کۆمپوتەر لە یەک جێگادا، پاشان پێکەوە بەستنی چەند کۆمپیوتەرێک لەچەند بینایەکی نزیک بەیەکدا، پاشان پێکەوە بەستنی ھەموو کۆمپیوتەرەکان لە شارێکدا، پاشان پێکەوە بەستنی کۆمپیوتەری چەند شارێک پاشان چەند ووڵاتێک، ھەتا گەشتە ئەو ئاستەی بتوانین ھەموو کۆمپیوتەرەکانی جیھان پێکەوە ببەستین و ناوی بنێین (ئینتەرنێت).ھەروەھا ھەندێک سودی تری ھەیە لەوانە:
- پاشەکەوتکردنی کات.
- بڕی پارە ی تێچوو Coast
- ئاسانکاری کاروباری ھاوڵاتی لە دام و دەزگاکاندا
بۆ نموونە:گەر لە کۆندا بتویستبایە نامەیەک بنێریت بۆ ئەوروپا، دەبوایە پۆستت بکردایە و پارەیەکی زۆرت بدایە و ماوەیەکی زۆر چاوەڕێت بکردایە، لەگەڵ ئەوەشدا ترسی فەوتانی ھەبوو، بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ تۆ دەتوانیت بە خۆڕایی و بەماوەیەکی زۆر کەم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەم کارە بکەیت. وە چەندین کاری تری وەک (بازرگانی و نێوەندەکانی ئاڵوگۆڕی پارە، نێوەندەکانی کڕین و فرۆشتن.....ھتد)
وەک دیاریەک چەن کەناڵێکی زۆر بەهێزم بۆ هەڵبژاردون بۆ فێبونی نێتۆرک بە هەموو ئاستە جیاوازەکان هەنگاو بە هەنگاو:
سەرچاوە ؛؛ کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق