خوێنەرانی ئەزیز، ئەنجامدانی پرۆسەی هاککردن لەسەر تەکنۆلۆژیای نوێ تەنیا بە توانا و بەهرە و کاریزمای هاککەر یاخود سکیوریزان ئەنجام نادرێت، بگرە هەردەم پێوسیتی بە توڵ و پرۆگرامی نوێی و پێشکەوتوو و بەهێز دەبێت، گومان لەوەدا نیە کە بەشێکی زۆر لە هاککەر و جەردە و ڕێگرەکانی ئەنتەرنێت سودی تەواو دەبینن لە زۆری و فرە جۆری ژمارەی پرۆگرامەکان لەسەر بوارە جیاوازەکانی هاککردن تا لە کەمترین کاتدا بگەن بەو دەرئەنجامەی کە ئامانجیانە.
لەوانەیە پرسیار بکەیت بۆ ئەبێت لەم جۆرە بابەتانەدا هەندێ جار ڕێگە بەخۆمان دەدەین و گرنگی تەواو ئەدەین بە پرۆگرامەکانی هاکک، لەوەڵامدا زۆر بەکورتی دەمەوێ ئەوە بڵێم کە پسپۆرانی سکیوریتی هەمان پرۆگرامی هاککردن یاخود هاوشێوەکەی بەکاردەهێنن بۆ تێستکردنی ئاستی سکیوریتی تۆڕەکانی وایفای - WiFi ، بۆیە هەردەم رێگەم بەخۆم داوە بڵێم کە " ئەگەر دەتەوێ سکیوریزانێکی باش بیت بێگومان دەبێت هاککەرێکی باش بێت" ئەمە پرانسیپە و بەهیچ شێوەیەک ناگۆڕێت لە بۆچونی ئێمەدا.
بۆ ئەم مەبەستە چەن پرۆگرامێکی بەهێزم بۆ هەڵبژاردون تا هاکک یاخود تێستی ئاستی سکیوریتی هێڵەکانتان بکەن ..! پرۆگرامەکان بریتین لە:
1/ Hashcat
3/ Hydra
سەرچاوە::كاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق