دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم کە ڕۆژانە هەزاران هێرشی ئەلیکترۆنی و کرداری هاکک و بەریەکەوتنی تەکنۆلۆژی لە نێوان سیستەمە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدرێت، جا ئەمەش بە هەر مەبەستێک یاخود هەر هۆکارێک لە هۆکارەکان بێت چ لە لایەنی چاکک بێت یاخود خراپ، گەر لە لایەنی چاکک بێت ئەوە دەتوانین بە چەمکی سکیوریتی ناوزەندەی بکەین، بەڵام ئەو کاتەی کە بەلایەنی خراپ سودی لێ دەبێنین دەتوانین بە چەمکی هاککردن بیناسێنین،
هەموو کات ئاماژەم بەوە داوە ئەو توڵی پرۆگرامانەی کە بۆ هاککردن و هەڵکوتانە سەر سیستەمەکان بەکاردەهینرێن، ئەوا بە هەمان شێوە دەتوانرێت سودیان لێ ببینرێت و بەکاربهێنرێن بۆ چێکردن و دیاریکردنیی ئاستی سکیوریتی سیستەمەکانمان، وە لەلایەکی ترەوە بەشێکی زۆر لە کردارەکانی هاکک و سکیوریتی لەڕێگەی توڵ و پرۆگرامی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێن کە لەسەر سیستەمی جیاواز جێگیر دەکرێن بە تایبەت سیستەمە جیاوازەکانی وەک لینوکس.
کێشەکە لێرەدایە کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیا کەمتر شارەزای و بەریەکەوتنیان هەیە لەگەڵ سیستەمەکانی لینوکس، بۆیە بە باشی دەزانین چەن تولێکی بەهێز ئاماژە پێ بدەین بۆ سیستەمێکی وەک ویندۆز ١٠ ، هەروەک لە خوارەوە ئاماژەی پێ دراوە.
1. Wireshark
2. Social-Engineer Toolkit
3. Aircrack ng
4. Metasploit
5. OclHashcat
سەرچاوە::كاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق