دەمەوێ لەوێوە دەستپێبکەم کە ڕێژەی %٩٨ کۆمپیوتەری جۆری supercomputers ی جیهان سیستەمی لینکوسی لەسەر دابەزێندراوە و بەکاردەهێنرێت. دەتوانین بڵێین کە ڕێژەی سەرەکی سێرڤەرەکانی هەموو دونیا کە لە ئینتەرنێت پەیوەستکراون بە سیستەمی جۆری لینوکس بەرێوە دەبرێن. بلیۆنەها ئامێری موبایل و هەزاران سیستەمی بازرگانی و دارای و فڕۆکەخانە بەهۆی سیستەمەکانی لینوکسەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.
بەکورتی لینوکس لە هەموو شوێنێک هەیە، لە سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و موبایل و تابلێت لەگەڵ پدە .. هتد. بۆ ئەم مەبەستە کۆرسێکی فێرکاری ناوازەمان بۆ هەڵبژاردون تا لەڕێگەیەوە شارەزای تەواو بەدەس بهێنیت لەسەر پرۆگرام و توڵە جیاوازەکانی سیستەمەکانی لینوکس بەگشتی، کۆرسکە ئۆنلاینە و بێ بەرانبەر هەموان دەتوانن بەشداری بکەن لەڕێگەی ئەم لینکەوە.
سەرچاوە::كاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق