زمانی سی شارب یەکێکە لەو زمانانەی کە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە گەشەی پێ دەدرێت و پشتگیری دەکرێت، لە ئێستادا ڕژەیەکی بەرچاو پرۆگرامەر و کۆمپانیای وەبەرهێنی سۆفتوێر بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی پرۆگرام و داتابەیس و ماڵپەڕەکان، دەکرێت بڵێین ئەم زمانە تا ڕادەیەک زۆر ئاسانە بۆ گەیاندن و فێربوون بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای فیربونی زمانی پرۆگرامسازیدان.
وە لە بازاردا زۆر دەتوانرێت داهاتی پێ پەیدا بکرێت بە تایبەت لە دروستکردنی ڕوکار بۆ داتابەیسەکانی وەک ئێس کیو ئێڵ سێرڤەر SQL Server لەگەڵ مای ئێس کیو ئێڵ MySQL، بۆ ئەم مەبەستەش دوو کۆرسی زۆر بەهێز و پێشکەوتووم بۆ هەڵبژاردون لەسەر فیربونی زمانەکە بەشێوەی ئۆنلاین هەنگاو بە هەنگاو ، کۆرسەکان بریتین لە: ١/ Fundamentals of Programming: Understanding C#٢/ Basics of Object Oriented Programming with C#
سەرچاوە::کاروان ئایتی

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق