تەنها ماوەی نێوان چەن شەو و ڕۆژێک بەس نیە بۆ ئەوەی زۆر سەرکەوتوانە فێری زمانێک لە زمانەکانی پرۆگرامسازی ببین، بێگومان فێربونی زمانەکانی پرۆگرامسازی هاوشێوەی پرۆژەیەکە کە بە درێژی هەموو ژیانت دەبێت لەگەڵی پێک بێیت و بەردەوام بیت تاوەکو بتوانین بەشیوەیەکی زیندوو لەگەڵ گەشەسەندن و تەکنۆلۆژیای نوێدا هەنگاو بنێیت و بەرهەمی نوێی و سودبەخشت لە بوارەکانی پرۆگرامسازیدا هەبێت.
دەتوانم زۆر بە سادەی ئاماژە بەوە بدەم کە هەمومان هاوبۆچونین لەسەر ئەوەی کە فێربونی پرۆگرامسازی بەتەواوی ژیانت دەگۆڕێت و کەسایەتیەکی وەبەرهێنت پێدەبەخشێت و بەختی زیاترت دەبێت بۆ سەرکەوتن و بەدەسهێنانی هەلی کاری باش نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆ بگرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەگەرە باشەکانت بۆ کراوە دەبێت تا ببیتە خاونکار و وەبەرهێنێکی زۆر باش و سەرکەوتوو.
grasshopper: ئەپێکی زۆر بەهێز و نوێی تایبەت بە گەورە کۆمپانیای گووگڵ ە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندریۆد و ئای ئۆ ئێس، ئەپەکە یارمەتیت دەدات بۆ فێربونی زمانەکانی پرۆگرامسازی لە خاڵی سفرەوە هەنگاو بە هەنگاو، ئەپەکە لەماوەی چەن حەفتەی ڕابردودا دروستکراوە لەلایەن گروپی پرۆگرامسازی " area120 " تایبەت بە کۆمپانیای گووگڵ ەوە. لە ماوەیەکی زۆر کەمدا نزیکەی نیو ملیۆن هەوادار و بەکارهێنەری لەخۆ کۆکردوەتەوە، لە ئێستادا ئەپەکە چەندین بنچینەی فێربونی پرۆگرامسازی لەخۆگرتووە بۆ نمونە "Calling Functions" ، "Using Variables" و "Using Objects".. هتد وە هەموو هەوادارێکی پرۆگرامسازی کوردی دەتوانێت سودی لێ ببینێت،
سەرچاوە؛ کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق