ل جیاوازی نێوان بیرگەکانی SSD و HDD - ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری -->
گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕ
معذرة، فالصفحة التي تبحث عنها في هذه المدونة ليست متوفرة.

الأربعاء، 15 أغسطس 2018

جیاوازی نێوان بیرگەکانی SSD و HDD

Image result for hdd vs ssd

SSD و HDD سەرەکیترین جۆرەکانی بیرگەن لە کۆمپیوتەردا و هەریەکەیان کۆمەڵێک لایەنی باش و خراپیان هەیە کە پێویستە لێک بدرێنەوە لە کاتی بنیادنان یان کڕینی کۆمپیوتەردا.
باڵادەستییەکانی SSD:
١-زۆر خێراترە و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر خێرایی هەڵبوون و کوژانەوە، کردنەوەی پڕۆگرامەکان، گواستنەوەی فایلەکان و پاشەکەوتکردنیان.
٢-وەک HDD دەنگی لێوە نایەت.
٣-جێگای زۆر کەمتر داگیر دەکات و تەنانەت دەکرێت لە کۆمپیوتەری ڕوومێز(دێسکتۆپ)دا ڕاستەوخۆ بکرێتە بەشێک لە motherboard.
٤-وزەی کەمتر بەکار دەبات و کەمێک تەمەنی پاتری لاپتۆپەکەت درێژتر دەکات، مەگەر لە کاتی بەراوردکردنی SSDیەکی ئێجگار کۆن بە HDDیەکی ئێجگار نوێ دۆخەکە پێچەوانە ببێتەوە.
باڵادەستییەکانی HDD:
١-هەرچەندە SSD لە ساڵانی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزان بووە بەڵام هێشتا HDD ئێجگار زۆر هەرزانترە.
٢-تەمەنی درێژترە، بەو واتایە نا کە بترسیت لەوەی بیرگەی SSD زوو لە کار بکەوێت و کێشەت بۆ دروست بکات، ئەویش تەمەنی درێژە، بەڵام وەک HDD نا.
٣-بە فراوانی(تێرابایت، گێگابایت…هتد) زۆر زیاتر بەردەستە.
شایەنی باسیشە کە خۆشبەختانە زۆر کۆمپیوتەر توانای ئەوەیان هەیە لە هەمان کاتدا هەردوو جۆر لەخۆ بگرن، بۆیە باشترین شت بەکار‌هێنانی تێکەڵەیەکە لە هەردووکیان، SSD بۆ دامەزراندنی سیستەم، بەم شێوەیەش کۆمپیوتەرەکەت زۆر خێراتر هەڵدەبێت و دەکوژێتەوە، هەروەها بۆ دامەزراندنی ئەو پڕۆگرامانەی زۆر بەکاریاندەهێنیت، تاوەکوو خێراتر بکرێنەوە، HDDش بۆ پاشەکەوتکردنی فایلەکانی وەک وێنە وڤیدیۆ و فایلی دەنگی.

سەرچاوە:kitn

بڵاوكردنه‌وه‌ :

نوسه‌ر :

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المحترف: شروحات برامج مكتوبة ومصورة بالفيديو  | Almohtarif
ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، ماڵپەرێكی بێ لایەنە ئامانج خزمەتکردنە بە هاونیشتیمانیانی
په‌یوه‌ندی بكه‌: othmanit21@gmail.com
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری
دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن عثمان ئه‌حمه‌د