لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە رۆژگاری ئەمرۆدا زۆربەی کارەکانمان لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەنین. حەزم کرد لە بابەتی ئەمجارەمدا ئاشناتان بکەم بە نەرمەکاڵایەکی بەهێز کە زۆربەمان دواتر تامەزرۆی دەبین کە ئەم نەرمەکالایە بەکاربەرین، ئەویش نەرمەکالای Kodiیـە،دەتوانیت لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە سەیری کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە ئاسمانیەکان بکەیت، لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانتان و لە رێگای کۆمپیوتەرەکانتان دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن بۆ سیستەمەکانی ( ویندۆز ، لینوکس ، ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئیس ،ماک ).
لەڕاستیدا زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی و پێ و سەرجەم یاریەکانی تر بەگشتی ئەوەی جێگای دلخۆشیە دەتوان زۆر بە ئاسانی سەیری سەرجەم کەنالە ناوخۆیەکان بکەن بە تایبەتی بۆ عاشقانی تۆپی پێ دەتوان لە رێگای ئەو نەرمەكاڵایەوە سەیری کەناڵەکانی ( بیابان سپۆرت و فالکۆن سپۆرت و کورد سپۆرت و گەلی کوردستان سپۆرت چەندان کەنالی تری وەرزشی و وە چەندان کەنالی تایبەت بە منداڵان و فلیم و دراما.
سود لەم بەستەرانەی خوارەوە وەربگرە بۆ دابەزاندنی نەرمەکاڵای Kodi
چۆنیەتی رێکخستنی سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن.
پییوستە ئەم سۆرسە زیاد بکەیت کە لە ڤیدیۆکە باسم کردووە. http://repo.halowtv.org
تێبینی: بۆ بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەم نەرمەکاڵایە پشگیری وەشانی ١٠،٢ دەکات واتا لەسەر ئەم وەشانە تاقی کراوەتەوە سەد لە سەد کاری کردووە بۆیە ئەوانەی وەشانەکانیان لە ١٠ بۆ خوارەوەیە دەتوان سود وەربگرن لەم نەرمەکاڵایە بێ کیشە، بۆ سیستەمەکانی تر وەک ئەندرۆید لەسەر وەشانەکانی ٤ هەتا ٧ ئیش دەکات وە بۆ سیستەمی ویندۆز ٧ و ١٠ بێ کیشە کار دەکات دەتوان سود وەربگرن لێی، دەمویست روونکردنەوە بدەم تەنیا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس چونکە لەگەل وەشانی ١٠،٢،١ هەتا ١٠.٣ ناگونجێت ،
بەهیوای سودی هەبێت بۆتان
سەرچاوە::كەی ئای تی ئێن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق