ل ماکسۆن Cinema 4D R20 ڕاگەیاندرا - ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری -->
گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕ
معذرة، فالصفحة التي تبحث عنها في هذه المدونة ليست متوفرة.

الأربعاء، 15 أغسطس 2018

ماکسۆن Cinema 4D R20 ڕاگەیاندرا

Image result for Cinema 4D R20

دوێنی کۆمپانیای ماکسۆن بە فەرمی وەشانی بیستەمی لە نەرمەواڵە بەهێز و ناودارەکەی بواری سێ ڕەهەندی و گرافیکی جوڵە Cinema 4d R20 ڕاگەیاند. وەشانی بیستەمی Cinema 4d چەندین ئامرازی ئاست بەرز و تایبەتمەندی نوێی بۆ بواری VFX و Motion Graphics لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بۆ نمونە، node-based materials و volume modeling و توانای هێنانی پەڕگەی CAD و هەروەها زنجیرە ئامرازێکی نایاب بۆ MoGraph. ئەمە و هەروەها چەند چاکسازیەکیش لە ProRenderـدا کراوە کە پشت بەستووە بە GPU.
شایەنی باسە، ماکسۆن لە ڕۆژانی ١٤-١٦ی ٨ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و سەرهێڵ لەسەر C4DLive.com لە کۆنگرەی SIGGRAPH 2018 وەشانی بیستەمی Cinema 4D نمایش دەکات.
وەشانی کۆتایی و بێ کێشەی ئەم نەرمەواڵەیە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ بۆ هەریەک لە ویندۆز و ماک بەردەست دەبێت. بۆ زانینی تایبەتمەندی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ ئیشپێکردنی سینەما ٤ دی کرتە لێرە بکە، وە بۆ زانیاری لەسەر نرخ لەم بەستەرەوە.
زانیاری زیاتر لەم ڤیدیۆیانە وەربگرە
پڕۆفایلی کۆمپانیای ماکسۆن:
بنکەی سەرەکی لە فریدریکسدۆرف لە ئەڵمانیایە. ماکسۆن تایبەتمەندە لە گەشەپێدانی نەرماواڵەی تایبەت بە بواری سێ ڕەهەندی و وێنەکێشان و جوڵە و ڕێندەرکردن. هەریەک لە بەرهەمە ناودارەکانی وەکو سینەما ٤ دی و بەدی پەینت بە شێوەیەکی بەرفراوان و چڕ بەکاردەهێندرێن بۆ دروستکردنی کاری جیاجیا، بۆ نمونە لە فیلم و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ڕیکلام و یاری ڤیدیۆیی و بواری ئەندازیاری و پیشەسازی سودیان لێ وەرگیراوە. ماکسۆن ئۆفیسی لە ئەڵمانیا و ئەمریکا و بەڕیتانیا و کەنەدا و فەرەنسا و یابان و سەنگاپوورە هەیە. بەرهەمەکانی ماکسۆن بە فەرمی لەسەر پێگەی خۆی بەردەستن و دەفرۆشرێن. ماکسۆن بە فەرمی بەشێکە لە Nemetschek Group.

سەرچاوە:: كەی ئای تی ئێن

بڵاوكردنه‌وه‌ :

نوسه‌ر :

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المحترف: شروحات برامج مكتوبة ومصورة بالفيديو  | Almohtarif
ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، ماڵپەرێكی بێ لایەنە ئامانج خزمەتکردنە بە هاونیشتیمانیانی
په‌یوه‌ندی بكه‌: othmanit21@gmail.com
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری
دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن عثمان ئه‌حمه‌د