ل سامسۆنگ یەکەم مۆدێمی پشتگیریکراو بە ئینتەرنێتی 5G ڕاگەیاند - ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری -->
گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕ
معذرة، فالصفحة التي تبحث عنها في هذه المدونة ليست متوفرة.

الأربعاء، 15 أغسطس 2018

سامسۆنگ یەکەم مۆدێمی پشتگیریکراو بە ئینتەرنێتی 5G ڕاگەیاند

Image result for samsung 5g

ئەمڕۆ سامسۆنگ ڕەقەكاڵای پەخشکەر (مۆدێم)ی ئێکسینۆوس 5100ی ئاشکراکرد کە یەکەم پەخشکەرە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم بکات. لە ماوەی ڕابردوو زۆر لەو ڕاپۆرتانەمان بینی کە باسییان لە ڕەخساندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم – 5G دەکرد، وە ئێستاش لە هەواڵێکدا هاتووە ساڵی داهاتوو واتا ٢٠١٩ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم لە کۆریای باشوور بەردەست دەبێت.
ئەم پڕۆسێسەرەنوێیە لەسەر تەکنەلۆژیای ١٠ نانۆمەتری بنیادنراوە ئەمەش بە ١٠٪ خێرایی زیاتری پێدەبەخشێت. تایبەتمەندی فرە-دۆخی هەیە، واتا دەتوانێت لەسەر ئەو مۆبایلانەش کار بکات کە کار بە ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم و سێیەم و دووەم بکات. بە پێی ئارەزووی بەکارهێنەر. لەگەڵ ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەمدا دەتوانێت ٦ گێگابایت دابگرێت ئەمەش بۆ بەکارهێنەران ئاسانکارییەکی تەواوە.
لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ دەیبینین و لە مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٩ لەسەر مۆبایلەکانی گالەکسی دەیبینین، بەڵام سامسۆنگ دەڵێت گالەکسی ١٠ یەکەم مۆبایل نابێت ئەم پڕۆسێسەرەی لەسەر بێت. کەواتە؟ سەرنجی نووسەر:
لەوانەیە سامسۆنگ لە پلانیدا بێت لە ساڵی ٢٠١٩ گۆڕانکارییەک لە زنجیرەمۆبایلەکانیدا بکات

سەرچاوە::كەی ئای تی ئێن

بڵاوكردنه‌وه‌ :

نوسه‌ر :

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المحترف: شروحات برامج مكتوبة ومصورة بالفيديو  | Almohtarif
ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، ماڵپەرێكی بێ لایەنە ئامانج خزمەتکردنە بە هاونیشتیمانیانی
په‌یوه‌ندی بكه‌: othmanit21@gmail.com
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری
دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن عثمان ئه‌حمه‌د