وێب داینامیک بە تەواوی دونیای تەکنۆلۆژیای داگیر کردووە وەک چارەسەرێکی سەرکی لە ڕاپەڕاندنی زۆربەی ئیش و کارەکانی ژیانی ڕۆژانە، بە تایبەت لەو ووڵاتانەی حکومەت و کەرتی تایبەت پشت دەبەستن بە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆژیا بە گشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ، زۆر جار هانی خوێنەرانمان ددەین زیاتر بۆ فێربونی وێب تەکنۆلۆژی چونکە داهاتوی تەکنۆلۆژیا بەڕێژەی سەرەکی بۆ ئەم تەکنۆلۆژیا دەبێت
یەکێک لەو سەرچاوانەی کە فێرخوازانی بواری وێب داڕشتن دەتوانن سودی تەواوی لێ ببینین بریتیە لە " HTML.NET " ، ماڵپەڕەکە فێرخواز ئاراستە دەکات بۆ فێربونی ئەو زمان و پرۆگرامانەی کە بنەمای بنچینەی دونیای وێب داینامیکن، ماڵپەڕەکە گرنگی دەدات بە فێربونی هەریەک لە زمانەکانی " HTML , PHP, JavaScript, CSS " هەنگاو بە هەنگاو لە ئاستی سەرەتا تا فێربونی پەیوەندیکردن بە داتابەیس و کۆنترۆڵکردنی داتاو زانیاریەکان لە ڕێگەی زمانی پرۆگرامسازی پی ئیچ پی ەوە .. بۆ سەردانیکردنی ماڵپەڕەکە دەتوانیت کلیک بکەی لەسەر ئەم لینکە .
سەرچاوە :: کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق