ل چۆن لاپتۆپەکەمان خاوێن بکەینەوە؟ - ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری -->
گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕ
معذرة، فالصفحة التي تبحث عنها في هذه المدونة ليست متوفرة.

الخميس، 26 يوليو 2018

چۆن لاپتۆپەکەمان خاوێن بکەینەوە؟


پیسبوونی لاپتۆپکان شێوەیەکی بێزارکەر دەدەن و باشترین کاریش خاوێنکردنەوەیانە. بەهۆی تەختەکلیل و دەرچەکانی کۆمپیوتەر خاوێنکردنەوە ئاسان نییە، هەر بۆیە ئەگەر تەمەنی لاپتۆپکەمان درێژ بکەین و خاوێنی بکەینەوە پێویستمان بە کەمێک ڕێنمایی دەبێت. لەم بابەتەدا زانیاری لەسەر خاوێنکردنەوەی لاپتۆپکەکەت بەهۆی چەند خاڵێکەوە کۆبکەرەوە و باشترین خاوێنکردنەوەی لاپتۆپەکەت بکە.
  • لاپتۆپەکەت بکوژێنەرەوە و پاترییەکەی دەر بکە.
  • لاپتۆپەکەت بکەرەوە.
  • لاپتۆپەکەت سەر و ژێر بکە و بە سادەی شتە وردەکان وەک خۆڵ و خواردنە ئاردییەکان دەر بکە.
  • بەهۆی سپرای پاکردنەوەوە تەختەکلیلەکەت پاک بکەرەوە. بەهۆی ئەمەوە شتە بێزارکەرەاکن دەسڕیتەوە.
  • لاپتۆپەکەت ڕێک بکەرەوە و بە هۆی گسکی کارەبایی یان فڵچەیەکی بچووکەوە بیسڕە.
  • فڵچەیەکی لۆکەیی بە پاکەرەوەی کهولیی تەڕ بکە. لە سەر و نێوانی کلیلەکان (دوگمەکان)ـی بدە،
  • بەهۆی جێڵی CyberClean دەتوانیت پاکردنەوەی ئاڵۆزی لاپتۆپکەت بکەیت و ئەمەش کۆتا هەنگاو دەبێت. لێرە بیکڕە
پێویستە ڕوونماکەشمان (شاشە) پاک بکەینەوە بەڵام چەند هەنگاوێکی سادەی هەیە. ڕاستەوخۆ دەتوانیت بەهۆی پاکەرەوە سپرایەکان پەڵەکانی سەر ڕوونماکەت و جێپەنجەکانت بسڕیتەوە.

سەرچاوە ؛؛ کەی ئای تی ئێن


بڵاوكردنه‌وه‌ :

نوسه‌ر :

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المحترف: شروحات برامج مكتوبة ومصورة بالفيديو  | Almohtarif
ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، ماڵپەرێكی بێ لایەنە ئامانج خزمەتکردنە بە هاونیشتیمانیانی
په‌یوه‌ندی بكه‌: othmanit21@gmail.com
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ ماڵپەری تەکنەلۆجیای زانیاری
دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن عثمان ئه‌حمه‌د