هەردوو لایەنی هۆست و دۆمەین دیارترین پێداویستی و پێکهاتەی سەرەکی و بنچینەی هەر ماڵپەڕێکی داینامیکن لە ئینتەرنێت دا. زۆرجار کێشەی سەرەکی پرۆگرامساز و دیزاینەرە سەرەتایەکانی بواری وێب داڕشتن بریتیە لە دابین کردنی هۆست و دۆمەین بۆ بڵاوکردنەوەی فایل و داتابەیس و ڕوکار و پێکهاتەکانی ماڵپەڕەکانیان ، چ بەهۆی بڕی تێچونەوە بێت لەڕوی مادیەوە یاخود کەمی ئەزمونی پارەدان و بەکارهێنانی ماستەر کارد و ڤیزا کارتەوە بێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە،
کۆمپانیای " freehosting " چوار پلانی ئاست جیاوازی پێشکەش بە بەشداربونی کردووە ، پلانی یەکەمی بریتیە لە دابینکردنی هۆست و دۆمەین بۆ بەشداربوانی سەرەتای بوارەکە، ئەم پلانە بێ بەرانبەرە بۆ هەمیشە دەتوانیت سودی لێ ببینیت و هەرکاتێک پێویست بێت دەتوانیت پلانەکات بگۆڕیت و ئاستی بەرز بکەیتەوە بۆ هەر پلانێک لە پلانەکانی تری کۆمپانیاکە. بۆ بەدەسهێنانی هۆست و دۆمەینی بێ بەرانبەر لەڕێگەی کۆمپانیای ناوبراوەوە دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت ..
سەرچاوە :: کاروان ئایتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق